١٠ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٤٣
ڕۆژاوا لە بەڕێوەبەرایەتی کۆرۆنا شکستی هێناوە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە سپاس و پێزانین لە هەستانەوەی جەهادی گەل و بەرپرسانی ئێرانی بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا وتیان: ڕۆژاوا لە بەڕێوەبەرایەتی کۆرۆنا شکستی هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕش بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەشداریی کرد لە کۆبوونەوەی لیژنەی بەرەنگاریی کۆرۆنا.

  ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشێکی وتەکانیاندا ئاماژەیان دایە شکستی ڕۆژاوا لە ئەزموونی جیهانیی بەرەنگاریی کۆرۆنا و ڕایانگەیاند: ڕۆژاوا و ڕۆژاوایی خوازەکان نایانەوێت ئەم شکستە ببینرێت بەڵام زەروورییە لایەنەکانی ئەم نەتوانیە لێکبدرێتەوە.

ڕاشیگەیاند: کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەرووپا دێرتر سەری هەڵدا و ئەوان دەرفەتی ئەوەیان بوو خۆیان بۆ بەرەنگاریی ئەم ڤایرۆسە ئامادە بکەن بەڵام نەیانتوانی و ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە هەندێ وڵاتی ئەورووپایی و ئەمریکا و بێکاری و داماوی و بێ بژیوی خەڵکی ئەم وڵاتانە ئەوەی سەلماند.

ئاماژەشیان بە شکستی فەلسەفەی کۆمەڵایەتی ڕۆژاوا دا کە مادی گەران و کەم ئەندامان و بەساڵاچوان و پەککەوتوانیان لە دۆخی کۆرۆنا بەخێو نەکرد چونکوو توانایی ماڵی و داراییان نەبوو و بینیمان کە ڕێژەیەکی زۆر بەساڵاچوو لە ماڵی پیراندا گیانیان لە دەستدا.